Registration
بە ئینگلیزى
هۆبەى تۆمار:
هۆبەى تۆمار یەکێکە لە هۆبە گرنگەکانى پەیمانگاکەمان , لە ڕووی پەیکەرى کارگێڕییەوە سەر بە یاریدەدەرى ڕاگرى پەیماگایە بۆ کاروبارى خوێندکاران , وە هەروەها ئەرکى ئەم هۆبەیە ڕاپەڕاندنى کاروبارى خوێندکاران و دەرچووانە .
لە کارە هەرە گرنگەکانى ئەم هۆبەیە :
وەرگرتنى خوێندکاران دواى دەرچونى فەرمانى زانکۆیى لە سەرۆکایەتیمان بۆ هەر سێ سیستمى خوێندنى ( زانکۆلاین , پاڕاڵێڵ , ئێواران ) و دەرهێنانی فەرمانى کارگێڕی .
٢ئەنجامدانى پرۆسەکانى گواستنەوە و دابەزین و میواندارى کردن لە ڕێی سەرۆکایەتى زانکۆمانەوە .
وەرگرتن و وەڵامدانەوى گشت نوسراوەکانى تایبەت بە خوێندکاران و دەرچووان .
ئامارى ساڵانە تایبەت بە خوێندکاران .
پلانى ساڵانەى تایبەت بە خوێندکاران .
دەرکردنى فەرمانى کارگێڕی بۆ ئامادەنەبوونى خوێندکاران (غیابات) .
دەرهێنانى باجى تایبەت بە خوێندکاران بۆ هەرسێ سیستمى خوێندنى ( زانکۆلاین , پاڕاڵێڵ . ئێواران ).
ئامادەکردنى ریزبەندی ساڵانە بۆ دەرچووان. بە مەبەستى ئامادەکردنى ڕێبەرى خوێندکاران و پێدانى بەخشینى بڕوانامە بە دەرچووان .
دروستکردنى بڕوانامەى دەرچوون بە هەر سێ زمانى (ئینگلیزى , عربی , کوردى )
پشتگیریکردنى دەرچووان بە هەردوو زمانى ( کوردى و عەرەبی )
ڕاستاندنى ئەو بڕوانامانەى کە ئاراستەى دام و دەزگا حکومی و ناحکومى دەکرێت لە ڕێی سەرۆکایەتیمانەوە
ناوى ستافی هۆبە :-
ئارام رسول رضا ل.هۆبە
ڕنگین محمد جبار ڕێکخەرى بڕونامەکان و پشتگیریکردنى دەرچووان .
نیاز عمر محمد وردبینی بڕوانامەکان و پشتگیریکردنى خوێندکاران .
هاوڕێ عزالدین رێکخستن و ئەرشیف کردنى فایل دۆسیەیی خوێندکاران و دەرچووان.
بۆ پەیوەندى کردن بە تۆمارى پەیمانگاوە :
Facebook ; Aram Rasool
Mobile ; 07702480100