About TCH
كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (205) لە (18/11/2003) دا دامەزراوە وەك كۆلێژێكی سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی هەنگاوێك بوو بۆ بەهێز كردنی بواری تەكنەلۆجیا لە كوردستان ،بۆیەكەم جار بوو ئەم جۆرە كۆلێجە لە كوردستان دابمەزرێت، سەرەتا بە چوار بەشی زانستی دەستی پێكرد كە بەشی تەندروستی كۆمەلیش یەكێك بووە لەو بەشانە تا ساڵی 2013 كرا بە بەشی سەر بە خۆ كە پەیوەندی ڕاستەوخۆ ی هەبوو بە زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی بە بڕیاری وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (235) لە (30/5/2013) دا دواتر لە ساڵی 2014 دا بە كردنەوەی كۆلێجی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی لەگەڵ بەشی شیكاری نەخۆشیەكان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (3043) لە (13/4/ 2014) دا بەشی تەندروستی كۆمەڵ كە لە بەرواری 18/11/2003 بە بڕیای ژمارە 205 دامەزراوە كە سەر بە كۆلیجی تەكنیكی سلێمانی پێشوو بووە.
بەشە زانستییەكانی ئەم كۆلێجە:
1. بەشی تەندروستی كۆمەڵ
كورتە:
بەشی تەندروستی كۆمەڵ ساڵی 2003 دامەزراوە چوار قۆناغ لە خۆی دەگرێت, بڕوانامەی بكالۆریۆس دەبەخشێت بە دەرچووانی كە لە ناوەندەكانی خۆپاراستن و چاودێری تەندروستی وپاراستنی ژینگە كار دەكەن
ئامانج:
هوشیاركردنەوەی تاكی كۆمەڵ بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەن و گواستراوەكان بە ئامانجی دابین كردنی تەندروستێكی باش بۆ تاك, وهەروەها هوشیاركردنەوەی تاكی كۆمەڵ بۆ كاركردن لە ژینگەیەكی تەندروست و گونجاودا.
2. بەشی شیكاری نەخۆشێیەكان
كورتە:
بەشی شیكاری نەخۆشێیەكان ساڵی 2014 دامەزراوە و ساڵی داهاتوو هەڵدەسێت بە وەرگرتنی خوێندكاران بۆ یەكەم جار. ئەم بەشە بریتیە لە چوار قۆناغ كە گرنگی دەدات بە شیكاری نەخۆشی مرۆڤـ لە زۆر ڕوانگەی كلینیكی جیاوازەوە
ئامانج:
گەیاندنی خزمەت و بەرەوپێشبردنی سیستەمی تەندروستی و دروستكردن و دابینكردنی كادری شارەزا لە سەر بابەتە جیاوازەكانی شیكاری نەخۆشییە كلینیكییەكان
ئا:. م. فیصل عبداللە صالح .