(10) حاڵه‌ت له‌جیهاندا ساڵانه ده‌بنه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زۆرترین كه‌س
Post date: Apr 01, 2018 9:34:44 AM
به پێی داتا بڵاوكراوه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) تێیدا هاتووه كه ئه‌م (10) حاڵه‌ته‌ی لای خواره‌وه له‌جیهاندا ساڵانه هۆكارن بۆ گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵك به‌رێژه‌ی جیاواز جیاواز، ئه‌وانیش:
1-نه‌خۆشییه‌كانی دڵ: كه زیاتر له (7-8) ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
2-نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی مێشك: به‌هۆیه‌وه زیاتر له (6) ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
3-هه‌وكردنی به‌شی خواره‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ناسه: كه به‌هۆی میكرۆبه‌كانه‌وه رووده‌دات به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شیان لاوازه نزیكه‌ی (3-4) ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
4-نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی سییه‌كان: كه ئه‌ویش (2-3) ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
5-حاڵه‌ته‌كانی سكچوون: ئه‌مه‌ش به‌زۆری به‌هۆی میكرۆبه‌كان و هه‌ندێك حاڵه‌تی فه‌سله‌جی و نه‌خۆشی ریخۆڵه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت و نزیكه‌ی (3) ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
6-نه‌خۆشیی ئه‌یدز: كه نزیكه‌ی (1-2) ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
7-نه‌خۆشی شه‌كره: نزیكه‌ی (500) هه‌زار بۆ زیاتر له ملیۆنێك كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست لهدهدهن.
8-نه‌خۆشی سیل: كه ئه‌ویش به‌هۆی به‌كتریای تایبه‌تمه‌نده‌وه رووده‌دات به‌تایبه‌ت له وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كاندا كه نزیكه‌ی ملیۆنێك بۆ ملیۆن و نیوێك كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
9-ئه‌لزایمه‌ر: ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌ی ملیۆنێك بۆ (2) ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
10-رووداوی هاتووچۆ: به‌رێژه‌ی (1-2) ملیۆن كه‌س ساڵانه به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خۆشی نییه، به‌ڵكو رووداوی ناسروشتییه كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌كان و پابه‌ند نه‌بوونیان به یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه رووده‌دات، بۆیه داواكارین له هاونیشتمانیان كه به وریاییه‌كی زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بكه‌ن و زیاتر پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی