گرنگترین سوده‌كانی ئاو بۆ له‌شی مرۆڤ
Post date: Jul 29, 2018 8:51:57 AM
ئاو پێكهاته‌یه‌كی گرنگی له‌شی مرۆڤه كه رۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌یه له زینده چالاكییه‌كانی له‌شی مرۆڤدا، به‌شێكی زۆری له‌شی مرۆش پێكده‌هێنێت و گرنگترین سووده‌كانیشی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
سوده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاویش ئه‌مانه‌ن:
1-خواردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌رداخێك ئاو پێش خواردن، كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مخۆری، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خواردن كه‌م بخۆیت و كێشی له‌شت دابه‌زێنی.
2-ئاو گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه له تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و سووتاندنی كالۆری، كه ئه‌مانه‌ش هۆكاری قه‌ڵه‌وین و له ئه‌نجامدا كێش داده‌به‌زێت.
3- ئه‌و خواردنانه‌ی كه ریشاڵین به خواردنه‌وه‌ی ئاو شی ده‌بنه‌وه و رێگر ده‌بێ له گرتنی رێخۆڵه‌كان و وشكی دیوی ناوه‌وه‌ی گه‌ده و ریخۆڵه‌كان ناهێڵێ.
4-خواردنه‌وه‌ی ئاو، رۆڵی به‌هێز ده‌گێڕێت له پاراستنی رووخساری پێست و هێشتنه‌وه‌ی به‌جوانی.
5-ئاو خواردنه‌وه، كاریگه‌ری مه‌زنی هه‌یه، له‌سه‌ر هاوسه‌نگی رێژه‌ی خوێكان له‌له‌شدا و رێگرتن له نیشتنی خوێ له گورچیله و میزه‌ڕۆ.
6- رێكخستن و هاوسه‌نگی گه‌رمی له‌ش، له رێی ئاو خواردنه‌وه دێته‌دی.
7-زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو خه‌ست بوونه‌وه‌ی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌و وشك بوونه‌وه‌ی ناو دهمناهێڵێت به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
8-پێویسته وه‌رزشكاران رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو بخۆنه‌وه بۆ رێكخستنی ترپه‌ی دڵیان و هه‌ناسه بڕكێیان.
9-خوێن به باشی ناگاته له‌ش و كه‌م خوێنی و كه‌م كاری گورچیله.
10-زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆئه‌ندامی سووڕی خوێن چالاك بكات و خوێن به باشی بگوازرێته‌وه بۆ خانه‌كانی له‌ش.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی