کۆلێجمان یەکەمی خولی (زانست..ئازادی..نوێگەری) بوو

Post date: Apr 21, 2019 10:43:36 AM

رۆژی یەکشەممە (۲۰۱۸/۱۲/۱٦) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و راگرە بەڕێزەکانی کۆلێجی تەندروستی و کارگێڕی و ئەندازیاری و بەرپرسی لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، یاریی کۆتایی خولی (زانست..ئازادی..نوێگەری) لە نێوان هەردوو بەشی (تەندروستی کۆمەڵ)ی سەر بە کۆلێجمان و بەشی (ژمێریاری) سەر بە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ئەنجامدرا.

لە کۆتاییدا خۆشبەختانە یەرییەکە لە بەرژەوەندی بەشی تەندروستی کۆمەڵ کۆتاییهات و نازناوی خولەکەیان بەدەستهێناو جامی خولەکەیان بەرز کردەوە.

بەناوی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لەخۆمان و خوێندکارە ئەزیزەکانی کۆلێجمان دەکەین و هیوادارین هەمیشە لەسەرکەوتن و پێشکەوتندا بن، راگرایەتی کۆلێجیشمان وەک هەمیشە پشتیوان و هاوکاری بەردەوامی خوێندکارە نمونەییەکانمان دەبێت.

شایەنی باسە بە سوپاسەوە خولەکەش لەلایەن بەڕێز (شێخ لاهور شێخ جەنگی)یەوە سپۆنسەری کراوە، هیوادارین نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتکردنی رەوتی زانست و زانیاری لە هەرێمەکەماندا.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی