ژنان دوور لە توند‌و تیژی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم دەهێنن
Post date: Mar 12, 2018 9:21:26 AM
رۆژی (2018/3/7) له هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان، کۆڵۆکویەمێكی زانستی له‌ژێر ناوونیشانی (ژنان دوور لە توند‌و تیژی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم دەهێنن) لە لایەن کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆڵۆكیومهدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان ئاماده‌یبوون، كۆمه‌ڵێك زانیاری و داتای شیكاری ورد ده‌رباره‌ی توندوتیژیه‌كان دژ به ژنان له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆره‌وه خرانه‌ڕوو، كه له‌داهاتوودا له‌لایه‌ن ئهكادیمیانی كۆلێجه‌وه كاری زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و توێژینه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه ده‌كرێت تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی زانستییانه له رووه ته‌ندروستییه‌كه‌وه كێشه‌كانی ژنان چاره‌سه‌ر بكرێن له كۆمه‌ڵگای كوردیدا.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی