پێشانگایه‌كی كتێب له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان كرایه‌وه
Post date: Apr 22, 2019 10:33:33 AM
رۆژی (2019/2/19) به چاودێری به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (سه‌رتیپ علی) سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و به‌ڕێزان راگرانی كۆلێجه‌كانی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری، پێشانگایه‌كی كتێب به هاوبه‌شی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و لقی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان كرایه‌وه.
كه تیایدا چه‌ندین كتێب له بواره جیاوازه‌كاندا بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپه‌كه خرایه‌ڕوو، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ش ئاشناكردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانه له كتێب و زانست و زانیاری.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی