وۆرك شۆپێك بۆ ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا
Post date: May 29, 2017 10:45:45 AM
رۆژی (27 / 3 / 2017) لەهۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆرك شۆپێك بەناوونیشانی (تەندروستی ژیانمە) بۆ بەڕِێز (م.فیصل عبداللە صالح) ئەنجامدرا.
تێدا تیشك خرایەسەر كاریگەری بابەتەكانی تەندروستی و سەلامەتی بو بەرزكردنەوەی رانكی زانكۆ لەریزبەندی نیشتمانیدا.
شایەنی باسە سەرجەم ئەو فۆرمانەی كە لەلایەن بەشداربووانەوە راهێنانی پراكتیكی لەسەر دەكرا، لەلایەن (م.فیصل عبداللە)ەوە ئامادە كراوەو لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەم فۆرمانە بەكار دەهێنن.
لەكۆتایشدا بەشداربووان سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر وۆرك شۆپەكە خستەڕوو.