وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆماندا كۆبوویه‌وه
Post date: Apr 21, 2019 11:4:17 AM
رۆژی (2019/1/16) به‌ڕێز (د.یوسف گۆران-وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی) به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی ئه‌مین-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) و راگره به‌ڕێزه‌كانی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كۆبوویه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌ند ته‌وه‌رێكی زانستی و كارگێڕی گرنگ كرا و تیایدا پێشهات و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌ت و رای راگره به‌ڕێزه‌كان خرایه‌ڕوو گفتووگۆیان له‌باره‌وه كرا، له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی دووپاتكرده‌وه.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی