هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شێرپه‌نجه چین؟
Post date: Apr 01, 2018 9:38:57 AM
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باو‌و ترسناكه‌كانی سه‌رده‌م له جیهاندا كه به پێی سه‌رچاوه زانستییه‌كان له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا رێژه‌كه‌ی به (50-70%) له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به دووه‌م هۆكاری مردن له‌جیهاندا داده‌نرێت كه به پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان ته‌نها له ساڵی (2015) نزیكه‌ی (8) ملیۆن و نیو به‌هۆی شێرپه‌نجه جۆراو جۆره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م رێژه‌یه‌ش به زۆری له وڵاته هه‌ژار نشین و مامناوهندهكاندا رووده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه ناتوانن چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به‌شێرپه‌نجه جیاوازه‌كان دابین بكه‌ن و له تواناشیاندا نیه توێژینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار له‌سه‌ر شێرپه‌نجه جیاوازه‌كان ئه‌نجام بده‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا.
به پێی زۆربه‌ی توێژنه‌وه زانستییه‌كانی بواری شێرپه‌نجه ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی (90-95%) هۆكاری دروستبوونی شێرپه‌نجه جیاوازه‌كان هۆكاری ژینگه‌یین كه مه‌به‌ستیش لێیان خواردنی ناته‌ندروست و جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان و قه‌ڵه‌وی و توشبوون به هه‌ندێ میكرۆبی تایبه‌تمه‌ند كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی جۆراو جۆر.
جگه له‌هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان رێژه‌ی (5-10%)ی هۆكاری بۆماوه‌ییه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو جینێكی نه‌خۆش له باواندا هه‌بێت ره‌نگه هه‌مان جینه نه‌خۆشه‌كه‌ش بگوێزرێته‌وه بۆ وه‌چه‌كان و تووشی ئه‌و شێرپه‌نجه‌یان بكات كه باوانیان هه‌یانبووه، بۆ نمونه هه‌ندێك شێرپه‌نجه‌ی (مه‌مك، پرۆستات، گورچیله، رژێنه‌كان، سییه‌كان...هتد) له‌و شێرپه‌نجانه‌ن كه به‌رێژه‌ی جیاواز جیاواز هۆكاری جینی به‌رپرسن تیایاندا.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی