هۆكاره‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن چین؟

Post date: Jun 24, 2018 8:37:14 AM

په‌ستانی خوێن بریتییه‌ له‌ هێزی پاڵنانی خوێن به‌ناو موولوله‌كاندا بۆ ئه‌و خوێنه‌ی كه‌ له‌دڵه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی موولوله‌كان ده‌كرێت، كه‌ رێژه‌ ئاساییه‌كه‌ی له‌ كه‌سێكی ئاساییدا (80-120mm-Hg) جیوه‌یه‌.

هۆكاره‌كانی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1-جگه‌ره‌ كێشان.

2-قه‌ڵه‌وی یان كێشی زیاد له‌ پێویست.

3-كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش نه‌كردن.

4-خواردنی شتی سوێر و چه‌ور.

5-زیاد له‌ پێویست به‌كارهێنانی مادده‌ كهولییه‌كان.

6-قه‌له‌قی و رارایی.

7-به‌ساڵاچوون.

8-هۆكاره‌ بۆماوه‌ییه‌كان.

9-هه‌ندێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله‌ و رژێنه‌كان (غوده‌).

10-زۆرجار په‌ستانی خوێن له‌ خانمانی دووگیاندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

11-به‌كارهێنانی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری رێگری كردن له‌ دروست كردنی منداڵ.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی