نوێنه‌رایه‌تی گشتی خوێندكارانی كۆلێج له خزمه‌تی خوێندكاراندان
Post date: Oct 22, 2018 9:36:31 AM
رۆژی سێ شه‌ممه (2018/10/16) خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له پێشوازی ئه‌و خوێندكارانه بوون كه بۆ ئه‌مساڵ له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی ناویان هاتۆته‌وه.
به خۆشحاڵییه‌وه هاوكار بوون له رێنمایی كردن و به‌ڕێوه‌چوونی رێكاره سه‌ره‌تاییه‌كانیان، به‌و هیوایه‌ی نمونه‌یان زۆربێت و خوێندكارانی وه‌رگیراویش به وره‌و توانایه‌كی زۆره‌وه درێژه به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن و كۆلێجهكهشمان هه‌میشه پشتیوانیان ده‌بێت.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی