نه‌خۆشی (Gout) (دا‌ء الملوك) چییه؟
Post date: Apr 21, 2019 11:0:51 AM
نه‌خۆشییه‌كی رۆماتیزمییه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی كریستاڵه‌كانی ترشی یۆریك (Monosoduim Urate) ه‌وه له‌ناو شانه‌و شله‌كانی له‌شی مرۆڤدا رووده‌دات، به‌تایبه‌ت جومگه‌كانی له‌شی مرۆڤ و ئه‌و مادده‌یه‌ش زیاد له پێویستی له‌ش دروست ده‌بێت و نه‌خۆشییه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بریتییه له:
1-زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی.
2-به‌رزی فشاری خوێن.
3-زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان.
4-به‌كارهێنانی مادده داییۆریهیتیكییهكان.
5-زۆر خواردنی گۆشت و خواردنه ده‌ریاییه‌كان.
6-به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان.
7-سست بوونی چالاكییه‌كانی گورچیله.
له نیشانه گرنگه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بریتین له:
1-ئازار و ئاوسان له په‌نجه گه‌وره‌ی پێ و ئانیشك و ئه‌ژنۆكاندا.
2-ئازارێكی توند به تایبه‌ت له شه‌واندا.
3-هه‌ندێكجار نه‌خۆشه‌كه تای له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له جومگهكانیشدا هه‌ست به گه‌رمایی ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئاوسانهكهشدا سوور بوونه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت.
4-ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك په‌ڵه‌ی بریقه‌داری سپی باو له‌سه‌ری په‌نجه‌كان و بن گوێ له‌و كه‌سانه‌دا كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدایه.
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1-به‌كارهێنانی ده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كه.
2-ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان.
3-به‌كارهێنانی هه‌ندێك ئامێری یارمه‌تیده‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی فشار نه‌چێته سه‌ر په‌نجه گه‌وره‌ی پێ یاخود جومگه‌كان.
4-كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
5-له‌كاتی زۆر پێویستدا ده‌كرێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجام بدرێت یاخود جومگه‌كانی بۆ بگۆڕدرێت.
6-جگه له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش پێویسته نه‌خۆشه‌كه هۆشیاری ته‌واوی پێ بدرێت یاخود هه‌یبێت كه وه‌رزشی پێویست بكات و خواردنی ته‌ندروستیش بخوات.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی