مژده‌یه‌ك بۆ ده‌رچووانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان
Post date: Oct 01, 2017 7:45:56 AM
به پێی نوسراوی ژماره (4146)ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له به‌رواری (2017/9/20) ده‌رچووه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم و به هه‌وڵ و ماندوو بوونی به‌ڕێزان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاردراوه به:
-دامه‌زراندنی ده‌رچووانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی ساڵی خوێندنی (2014-2015) له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ‌و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان كه ژماره‌یان (1197) ده‌رچووه له‌سه‌ر میلاكی هه‌مان زانكۆ و په‌یمانگاكانی خۆیان، به مووچه‌و ناوونیشانی شایسته به پێی بڕوانامه‌كانیان له رێكه‌وت و ده‌ستبه‌كاربوونیان.
-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنیان دابین ده‌كات به پێی لیستی ناوه‌كان.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی