مه‌ترسی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر و چه‌ند داتایه‌كی شیكاری گرنگ
Post date: Feb 14, 2018 9:17:7 AM
ماوه‌یه‌كه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه كه ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هه‌ندێك له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقدا به‌ربڵاو بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڵاو بوونه‌وه‌یه‌ش له‌ناو پهلهوهرهكاندا بێت به حاڵه‌تێكی ئاسایی داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ریش به‌هه‌مان شێوه‌ی مرۆڤ تووشی ئه‌نفلۆنزا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ڤایرۆسی ئهینفلۆنزاكه له پهلهوهرهكهوه گوازرایه‌وه بۆ مرۆڤ به حاڵه‌تێكی ناته‌ندروست و ناسروشتی داده‌نرێت و پێویسته ترسناكی ڤایرۆسه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌هه‌ره ڤایرۆسه ترسناكه‌كانی ئه‌م جۆره ئه‌نفلۆنزا په‌له‌وه‌رییه كه پێویسته به هه‌ند وه‌ربگیرێت پێی ده‌وترێت (H5N1).
له‌و سۆنگه‌یه‌وه به پێویستمان زانی چه‌ند داتا و زانیارییه‌كی به‌سوود له‌سه‌ر (H5N1) بخه‌ینه به‌ر دیدی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمه‌كه‌مان.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره ڤایرۆسه له ساڵی (2003)ه‌وه بووه كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و مردنه‌كانیش له وڵاتانی (میسر، ئه‌نده‌نوسیا، ڤێتنام، تایله‌ند، چین) بووه كه ته‌نها له ساڵی (2003) تاوه‌كو (2009) (468) كه‌س تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون و له‌مانه‌ش (282)یان گیانیان له ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها (2) له‌وانه‌ی كه گیانیان له ده‌ستداوه خه‌ڵكی ناوچه‌ی راپه‌ڕینی هه‌رێمی كوردستان بوون.
ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه له دوای ساڵی (2015)ه‌وه ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێك نه‌بێت ئه‌وانیش به زۆری له وڵاتی میسر روویانداوه ئه‌گه‌ر نا ورده ورده بڵاوبوونه‌وه‌ی (H5N1) له‌ناو مرۆڤدا به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه رۆیشتووه و تاوه‌كو ئێستاش ته‌نها (2) حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه له ساڵی (2017) تاوه‌كو (2018/2/13).
به‌ڵام نابێت ترسناكی ئه‌م جۆره ڤایرۆسه له‌یاد بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی (2003)وه تاوه‌كو مانگی (2)ی ساڵی (2018) له (16) وڵاتی جیهاندا (860) كه‌س تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون، له‌وانه‌ش (454) كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ده‌كاته زیاتر (52%) كه‌واته رێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه له مرۆڤدا له نیوه زیاتر بووه.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان و به‌تایبه‌ت ده‌زگا ته‌ندروستی و راگه‌یاندنه‌كان هۆشیاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بده‌نه هاووڵاتیان تاوه‌كو هاووڵاتیان زیاتر به ئاگابن و خۆیان به دوور بگرن له توشبوون له‌م جۆره ڤایرۆسه.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی