مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بەشداریی دیدارێکی زانستی پزیشکی ددان دەکات

Post date: May 29, 2017 11:21:46 AM

بەڕێز (د.ماردین عوسمان عبدالقادر) مامۆستای یاریدەدەرو ئەکادیمیستی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بەشداریی (یەکەم دیداری زانستی پزیشکی ددان)ی کرد کە ڕۆژانی (2017/4/28-27) لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

تیایدا ناوبراو وەکو قسەکەرێکی ئەکادیمی (speakerr) بە توێژینەوەیەک بەشداریی لەدیدارەکەدا کردو لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداربوونی پێبەخشرا.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی