مامۆستایەکی كۆلێجمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بانگهێشت كراوه
Post date: Sep 11, 2017 9:56:41 AM
وەزارەتی ده‌رەوەی ئەمەریکا بە نوسراوی ره‌سمی بانگهێشتی بەرێز مامۆستا (فیصل عبدللە صالح) مامۆستا لە کۆلیجی تەکنیکی تەندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دەکات بۆ بەشدار بون لە خولێکی راهێنان لەسەر و ئاسایشی ماددەی کیمیاوی و بایۆلۆجیەکان ، کە تایبەتە بە زانکۆکانی عێراق لە بەرواری (2017/9/28-24) له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە تێیدا 40 مامۆستای ئەو زانکۆیانەی لەدەست داعش رزگاریان بوە لە عێراق بەشدار دەبن .
شایه‌نی باسە خولەکە لە لایەن پسپۆرانی نێودەوڵەتی دەوترێتەوە كه بۆ پێدانی زانیاری و راهێنانه لەسەر مەترسییەکانی ماددەی کیمیاوی و بایۆلۆجیەکان و چۆنیەتی ئیدارەدانی مەترسی مەوادی کیمیاوی و بایۆلۆجیەکان و دەستنیشانکردنی مەوادە مەترسیدارە کیمیاوییەکان و چۆنیەتی پاراستن و بەکارهێنانیان.
به‌ناوی كۆلێجهكهمانهوه پیرۆزبایی له‌مامۆستای ناوبراو ده‌كه‌ین و هیوادارین نمونه‌یان زۆربێت بۆ خزمه‌تكردنی بواری زانست و ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی