مامۆستایه‌كی كۆلێجمان سه‌رپه‌رشتی خوێندكارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
Post date: Apr 22, 2019 10:0:18 AM
به‌ڕێز (پ.ی.د.علی حاتم حسین) مامۆستای وانه‌بێژ له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دیاریكراوه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری دووه‌می خوێندكارێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوی (دلۆڤان جلال علی) كه له ئێستادا ئه‌م خوێندكاره له زانكۆیه‌كی ئاست به‌رزی جیهانی به‌ناوی (Semmelweis University) له وڵاتی هه‌نگاریا ده‌خوێنێت.
به خۆشحاڵییه‌وه مامۆستایانی كۆلێجمان له ئاستێكی به‌رزی زانستیدان كه له لایه‌ن زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه متمانه‌ی ئه‌وه‌یان پێده‌به‌خشرێت كه به‌شداربن له سه‌رپه‌رشتی كردنی خوێندكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێمه‌ش وه‌ك كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی پشتیوانیان ده‌بین و شانازیان پێوه ده‌كه‌ین.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی