مامۆستایه‌كی كۆلێجمان توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاست به‌رزی جیهانی بڵاوده‌كاته‌وه
Post date: May 27, 2018 9:9:10 AM
به‌رێز (مامۆستا فیصل عبدالله صالح) مامۆستا له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هه‌ڵگری نازناوی زانستی مامۆستایه و ناوبراو توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاست به‌رزی له‌یه‌كێك له گۆڤاره جیهانییه ئاست به‌رزه‌كان به‌ناوی (Tanaffos) كه گۆڤارێكی ئاست به‌رزی جیهانییه به پێی داتابهستی جیهانی (scopus) كه (CiteScore) ی گۆڤاره‌كه بۆ ساڵی (2018) نزیك ده‌بێته‌وه له (0.65) ئه‌مه‌ش ئاستێكی به‌رزی جیهانییه و زۆر ئه‌سته‌مه توێژه‌رانی كوردستان به داتای ناوخۆیی به بێ توێژه‌ری ده‌ره‌كی توێژینهوهكانیانی تێدا بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه به‌ناوی راگرایه‌تی كۆلێجمانهوه پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی مامۆستا فیصل و توێژه‌رانی تری توێژنه‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و هیوادارین ببنه ده‌ستێكی باڵا بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به بواره پزیشكی و زانستییه‌كان و ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی به‌رێزیان و هه‌موو ئه‌كادیمییانی كۆلێجه‌كه‌مان ده‌بین.
دووباره ده‌ستی زانستخوازان ده‌گوشین و پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و نمونه‌تان زۆربێت بۆ وڵاته‌كه‌مان.
بۆ بینینی توێژنه‌وه‌كه و زانیاری له‌سه‌ر ئاست به‌رزی گۆڤاره‌كه، سه‌ردانی ئه‌م لینكانه بكه‌ن:
https://www.scopus.com/sourceid/19700174982?origin=sbrowse
http://infonas.net/wp-content/…/2018/03/WaterPipeSmoking.pdf
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی