مامۆستایه‌كی كۆلێجمان به‌شداریی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
Post date: May 29, 2017 11:24:34 AM
به‌ڕێز (پ.ی.د.دانا عبدالكریم عبدالمجید) میلاكی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداریی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو تایبه‌ت بوو به ( دووباره دروستكردنه‌وه‌و چاندنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ده‌موچاو كه له به‌ره‌نجامی شێرپه‌نجه‌و سوتاوی و ته‌قه‌مه‌نی و جه‌نگه‌وه زه‌ره‌ریان پێ گه‌یشتووه).
تیایدا ناوبراو به‌توێژینه‌وه پڕ بایه‌خه‌كانی له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریدا كۆنفرانسه‌كه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند تر كرد و راوبۆچوونی زانستی له‌گه‌ڵ توێژه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاڵوگۆڕ كرد.
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین مامۆستای كۆلێجمان به‌شدارییان له چه‌ندین كۆنفرانسی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ و ماندوو بوون و پشتیوانی راگرایه‌تی كۆلێجمان كه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئاستی زانستی كۆلێج و مامۆستایان و ئهكادیمیانی كۆلێج رۆژ به رۆژ له‌به‌ره‌و پێشچووندا بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكی زانستی گه‌وره‌یه بۆ كۆلێجمان و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م ئهكادیمیانی كۆلێج ده‌خوازین.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی