مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجمان سوپاس دەکرێن

Post date: Dec 17, 2017 12:11:31 PM

دوای ئەوەی لە کۆرسێکی چەند رۆژەی (فریاگوزاری و هۆشیاری دەرماندا) بەشداربون کە لەلایەن رێکخراوی (FAO)و لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانییەوە رێکخرابوو، توانیان بەپلەی نایاب کۆرسەکانیان تەواو بکەن و لە بەرامبەریشدا سوپاس و پێزانینی رێکخراوەکەو سەندیکای کارمەندانیان ئاڕاستە کراوە.

بەناوی راگرایەتی کۆلێجمانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (د.مەریوان عبداللە) سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکانی کۆلێجمان و بەڕێزان خوێندکارە ئازیزەکانمان ( راستی محمد ، شەنگین ابراهیم، هێڤان عبدالکریم، ئازیز ئیدریس) دەکەین هیوادارین نمونەیان زۆر بێت و بەردەوام لە خزمەتی زانست و زانیاریدابن.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی