مامۆستایانی كۆلێجمان له زانست و داهێنان به‌رده‌وامن
Post date: May 27, 2018 9:7:50 AM
په‌رتووكێكی زانستی له بواری ده‌رمانسازیدا له لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ڕێزی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناوه‌كانی (پ.ی.د.فازڵ احمد محی ا‌لدین، مامۆستا كه‌مال جه‌لال، مامۆستا محمد ابراهیم)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سوودێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به بواری پزیشكی به تایبه‌ت بۆ خوێندكارانی به‌شه پزیشكییه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان.
به‌ناوی راگرایه‌تی كۆلێجه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمیان ئاڕاسته ده‌كه‌ین و ده‌ستی پڕ له زانست و داهێنانیان ده‌گوشین و به‌ڵێن به ناوبراوان و سه‌رجه‌م زانستخوازانی كۆلێجه‌كه‌مان ده‌ده‌ین هه‌رچییه‌كمان له ده‌ست بێت درێغی نه‌كه‌ین بۆ پشتیوانی كردنیان وه‌كو پیشه‌ی زانستی و هه‌میشه‌یی كۆلێجهكهتان كه به‌رده‌وام پشتگیری سه‌رجه‌م كاره زانستییه‌كانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانیش بووه، دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین نمونه‌تان زۆر بێت بۆ خزمه‌ت كردنی زانستی پزیشكی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی