لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت سه‌ردانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانیان كرد
Post date: Oct 29, 2017 10:36:6 AM
رۆژی سێ شه‌ممه (2017/10/24) لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌دواداچوونی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی سه‌ردانی به‌شه‌كانی كافتریای كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد و له‌نزیكه‌وه چاویان كه‌وت به به‌شه‌كانی كافتریاكه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كافتریای كه‌مپه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك پێشكه‌وتنێكی باشی له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌خۆوه بینیوه.
له به‌رامبه‌ریدا لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه له‌ڕووی ته‌ندروستی و پاك و خاوێنی و نرخه‌وه هیچ گله‌ییه‌كیان له چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردن و ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌وه نه‌بوو، له‌لایه‌ن ستافی كۆلێجمانهوه داوایان لێكرا كه به سوپاسه‌وه به‌رده‌وام بن له‌م جۆره سه‌ردانانه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كومو كوڕیه‌ك هه‌بێت به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بده‌ن له‌پێناو به‌ره‌و پێشچوون و خزمه‌تكردنی زیاتری خوێندكاره ئازیزه‌كان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و مامۆستایانی خۆشه‌ویستی كه‌مپه‌كه‌دا.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی