كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی پشتیوانی خۆیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار دووپاتكرده‌وه
Post date: Jun 06, 2017 9:30:24 AM
رۆژی (2017/6/6) راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شار، سه‌ردانی به‌ڕێز (هاوژین عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌و ئه‌ركه مرۆڤدۆستانه‌و مێژوییه، به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه) راگری كۆلێج هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ هاوكاری كردنیان ده‌ربڕی و هیوای خواست كاری له‌و شێوه‌یه‌و نمونه‌ی دڵسۆزی ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆ وڵاتمان له به‌ره‌و پێشچوون و زیاد بووندابێت.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی