كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی له په‌یوه‌ندی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ردوامه
Post date: Jun 04, 2018 9:2:58 AM
به پێی نوسراوێكی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن زانكۆی (UMASS Boston) ئاڕاسته‌ی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كراوه و تێیدا داوای به‌ستنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی ده‌كات له بواری ته‌ندروستی گشتی له‌گه‌ڵ ئهكادیمیانی كۆلێجماندا، له‌مڕووه‌وه بڕیاره هه‌ردوولا:
1-توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئاست به‌رز ئه‌نجام بده‌ن له بواره‌كانی ته‌ندروستی گشتیدا.
2-هه‌وڵ ده‌درێت كه خولی ئه‌كادیمی هاوبه‌ش ( academic training) له نێوان هه‌ردوولادا بۆ كارمه‌ندانی هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
3-ئاڵووگۆڕی ئه‌كادیمی له‌نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش رؤڵێكی گرنگی ده‌بێت بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵای بواری ته‌ندروستی گشتی لهكۆلێجمان، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد به‌شێك له توێژینه‌وه‌كانیان له زانكۆی (Boston) ئه‌نجام بده‌ن.
له نزیكترین داهاتوودا ئه‌م چالاكییه ئه‌كادیمییه ده‌چێته بواری پراكتیكی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێكاره فه‌رمییه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆمانه‌وه ته‌واو ده‌كرێت و به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆمان ره‌زامه‌ند ده‌بێت له‌سه‌ری و یاداشتی لێك تێگه‌یشتنه‌كه ئیمزا ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا، به‌و هیوایه‌ی بتوانین له‌م پرۆژه‌یه‌دا نه‌ك ته‌نها مامۆستایان به‌ڵكو به‌شێكی خوێندكارانیش سوودمه‌ند بكرێن و به‌شدارییان پێ بكرێت له ئه‌نجامدانی به‌شێكی توێژینه‌وه ئه‌كادیمییه‌كاندا.
راگه‌یاندنی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی