كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی له خزمه‌تكردن به‌رده‌وامه
Post date: Sep 24, 2018 9:17:41 AM
له‌سه‌ر داواكاری به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی و دوای ره‌زامه‌ندی كۆلێجمان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌یان و ئاگاداركردنیان به ناردنی نوێنه‌ریان، رۆژی (2018/8/5) خولێكی زانستی ته‌ندروستی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ده‌ستیپێكرد كه بۆ ماوه‌ی (2) هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و خوله‌كه‌ش بێ به‌رامبه‌ره، له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان.
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین وانه‌ی زانستی له‌سه‌ر فریاگوزارییه سه‌ره‌تاییه جۆراوجۆره‌كان له‌لایه‌ن دكتۆر و پسپۆره به‌ڕێزه‌كانی كۆلێجمانهوه ده‌وترێنه‌وه.
راگه‌یاندنی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی