كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
Post date: Apr 10, 2018 10:26:58 AM
رۆژی (2018/4/4/) به بۆنه‌ی رۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكه‌وه، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگری كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
فێستیڤاڵه‌كه‌ش چه‌ندین چالاكی زانستی و پزیشكی له خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌كانی كۆلێج كه خوێندكاران تێیدا به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی سه‌رجه‌م پشكنینه زانستییه‌كانیان بۆ ئاماده‌بووان ده‌خسته‌ڕوو.
شایه‌نی باسه كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی ساڵانه ئه‌م رۆژه به شێوازی جیاواز ده‌نرخێنێت.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی