كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی
Post date: Oct 31, 2017 11:29:45 AM
رۆژی سێ شه‌ممه (2017/10/31) وه‌فدێكی رێكخراوی وچان بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان (Dr.April Gamble) به‌رپرسی به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی له رێكخراوی ناوبراو به یاوه‌ری وه‌فدێكی نوێنه‌رایه‌تی چاره‌سه‌ركارانی سروشتی له سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه) راگری كۆلێجه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌و دانیشتنه‌دا باسێكی چڕ‌و پڕ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی هه‌ردوولا و دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆلێج و رێكخراوی ناوبراودا كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا بتوانن چه‌ندین كاری زانستی هاوبه‌ش پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ن له بواری زانسته پزیشكییه‌كان به گشتی و زانستی چاره‌سه‌ری سروشتی به‌تایبه‌تی.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی