كۆلێجمان و كۆمه‌ڵه‌ی كیمیایی و فیزیاییه‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن
Post date: Jan 31, 2018 8:40:0 AM
رۆژی یه‌ك شه‌ممه (2018/1/7) وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی كیمیایی و فیزیاییه‌كانی كوردستان كه پیكهاتبوو له به‌ڕێزان (م.ئومێد اسماعیل حیدر-سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كیمیایی و فیزیایی كوردستان) و (م.سه‌هه‌ند دڵشاد-سه‌رۆكی لفی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌كه) سه‌ردانی راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا له‌نزیكه‌وه چاویان كه‌وت به به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه-راگری كۆلێج) كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (د.ماردین عوسمان-یاریده‌ده‌ری راگر و د.مه‌ریوان عبدالله-سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان و د.سالار ابراهیم-سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) ئاماده‌یبوون، تیایدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی هه‌ردوولا كرا‌و به پێویست زانرا كه خولێكی راهێنان له بواری زانستی ده‌رماندا بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس لهكیمیادا بكرێته‌وه بۆ ئاشنا بوونیان به زانستی نوێ و سه‌رده‌میان له بواری ده‌رماندا.
له به‌رامبه‌ریشدا راگری كۆلێج ته‌واوی پشتیوانی كۆلێجی بۆ كۆمه‌ڵه‌كه دووپاتكرده‌وه‌و به‌ڵێنی پێدان هه‌رچیه‌ك له ده‌ستی بێت بۆ خزمه‌ت كردنی زانست و زانستخوازان درێخی نه‌كات.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی