كۆلێجمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌خزمه‌تكردنی زانستی ته‌ندروستی به‌رده‌وامن
Post date: Jan 31, 2018 8:45:49 AM
رۆژی دوو شه‌ممه (2018/1/8) راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و هه‌ماهه‌نگی كردن سه‌ردانی به‌ڕێز (د.سه‌باح هه‌ورامی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیان كرد به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوونیان له پۆستی تازه، هیوایان خواست هه‌روه‌ك چۆن له پێشوودا په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆلێجمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پته‌و بووه ئێستاش له ئاستێكی باش و باشتردا بمێنێته‌وه‌و له‌داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش بۆ خزمه‌ت كردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستاندا.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی