كاریگه‌ری ده‌رمانه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ
Post date: Jun 26, 2018 8:25:46 AM
به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره كه ده‌بنه هۆی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه ده‌ماره‌كانی مرۆڤ و له‌ده‌ستدانی هه‌ست و هۆشی مرۆڤه‌كان دوای به‌كارهێنانیان كه ئه‌مه‌ش به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان به مادده‌ی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌م كاریگه‌رییانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ربڵاوترین ئه‌و مادده كیمیاویه قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی رێگه پێنه‌دراو له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به‌كارده‌هێنرێن ئه‌مانه‌ن (به‌رێژه‌یه‌كی زۆر Alcohol، Cannabis,Barbiturates,Benzodiazepines,Cocaine,Methaqualone,Opioids).
له به‌ربڵاوترین كاریگه‌ری ئه‌و مادده قه‌ده‌غه كراوانهش له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-گۆشه‌گیربوونی ئه‌و كه‌سه كه مادده‌كه به‌كارده‌هێنێت.
2-به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌بێته كه‌سێك كه هه‌ست به لێپرسراوێتی ناكات و هه‌میشه وه‌ك كه‌سێكی ماندوو نامۆ به كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌كه‌وێت.
3-ستایلی خواردنی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی نابێت.
4-سیستمی خه‌وی تێكده‌چێت به‌وه‌ی كه كاتێكی دیاریكراوی نییه بۆ خه‌وتن.
5-به‌كارهێنه‌ره‌كه پابه‌ند نابێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ده‌یدات و له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌یدا نامۆیه.
بۆ زانینی زانیاری كلینیكی پێویست له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی تری ئه‌م مادده قه‌ده‌غه‌كراوانه سه‌یری ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بكه:
راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی