شێرپه‌نجه‌ی خوێن و لیمفه گرێكان
Post date: Jul 04, 2018 9:50:57 AM
خوێن پێكهاته‌یه‌كی گرنگی له‌شی مرۆڤه و پێكدێت له چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له‌وانه خڕۆكه سووره‌كانی خوێن كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیان گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجینه بۆ شانه‌كان، هه‌روه‌ها پهڕهكان یاخود خه‌پله‌كانی خوێن ئه‌میش یارمه‌تی خوێن مه‌یاندن ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، هه‌روه‌ها خوێن خڕۆكه سپییهكانیش له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌ركیان به‌رگری كردنه له له‌ش دژی ئه‌و خانه ناته‌ندروستانه‌ی كه دێنه ناو له‌ش یا له‌ناو خودی له‌شدا به‌هۆی زینده چالاكییه‌كانه‌وه دروست ده‌بن.
هه‌موو ئه‌و خانانه‌ش له خانه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه دروست ده‌بن كه پێیان ده‌وترێت (STEM CELLS) دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌شه ده‌كه‌ن و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت ده‌بن به‌م خانه تایبه‌تمه‌ندانه كه باسمان كردن، هه‌ر دابه‌شبوونێكی ناته‌ندروست له‌م خانانه‌دا رووبدات كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ خانه‌كانی خوێن دروست ده‌بێت و خوێن تووشی نه‌خۆشی ده‌كات له‌وانه شێرپه‌نجه‌ی خوێن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (3) جۆر له شێرپه‌نجه‌ی خوین و لیمفه گرێكان هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
1-لیوكیمیا (Leukaemia): جۆرێكه له شێرپه‌نجه‌ی خانه‌كانی خوێن به تایبه‌تی خانه سپیه‌كانی خوێن و مۆخی ئێسك، لیوكیمیاش چه‌ند جۆرێك له خۆ ده‌گرێت ئه‌وانیش:
1-Acute myeloid leukaemia (AML).
2-Acute lymphoblastic leukaemia (ALL).
3-Chronic myeloid leukaemia (CML).
4-Chronic lymphocytic leukaemia(CLL) .
5-acute promyelocytic leukaemia (APL)
6-hairy cell leukaemia (HCL)
7-large granular lymphocytic leukaemia (LGL)
8-t-cell acute lymphoblastic leukaemia (T-ALL)
9-chronic myelomonocytic leukaemia (CMML)
2-لیمفۆما (Lymphoma): جۆرێكه له شێرپه‌نجه‌ی لیمفه گرێكان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی لیمفه گرێكان هه‌یه و به شێكه له سیستمی به‌رگری له‌ش له‌چه‌ند شوێنێكی له‌شیشدا دروست ده‌بێت وه‌ك لیمفه‌كان و مۆخی سوور و سپڵ و چه‌ندین ئه‌ندامی تری له‌ش، ئه‌میش دوو جۆری هه‌یه (Non-Hodgkin lymphoma ، Hodgkin lymphoma).
3-مایهلۆما (Myeloma): جۆریكه له شێرپه‌نجه‌ی خوێن كه ده‌بێته هۆی شێواندنی جۆرێك له خانه‌كانی خوێن كه پێیان ده‌وترێت (plasma cell)، كه ئه‌م خانانه‌ش له مۆخی سووری ئێسكه‌وه دروست ده‌بن و رۆڵیان هه‌یه له دروستكردنی دژه ته‌نه‌كان بۆ به‌رگری كردن له له‌ش.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی