شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر
Post date: Aug 06, 2017 9:5:50 AM
جگه‌ر وه‌ك ئه‌ندامێكی گرنگی له‌شی مرۆڤ ده‌كه‌وێته به‌شی لای راستی سه‌ره‌وه‌ی سكی مرۆڤ (The Upper Right Portion of The Human Abdomen)، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌شی مرۆڤ كۆمه‌ڵێك فه‌رمانی زۆر گرنگ له له‌شی مرۆڤ جێبه‌جێ ده‌كات وه‌ك دروستكردنی چه‌ند ده‌ردراوێك (Secretions) كه به سوودن بۆ شیكردنه‌وه‌ی پرۆتین و چه‌وری و ماده‌ی كاربۆهیدراتی له‌ش (Metabolism of Proteins, Carbohydrates and Fats)، هه‌روه‌ها پاكر كردنه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ له ماده‌ی ژه‌هراوی (Removing Toxins From The Body)، كۆمه‌ڵێك مادده‌ی به‌سوودیش ده‌رده‌دات كه گرنگیان هه‌یه له‌كاتی خوێن مه‌یندا (Clotting Factor Producing)جگه له‌مه‌ش شوێنێكه بۆ خه‌زنكردنی كۆمه‌ڵێك مادده‌ی خۆراكی كه مرۆڤ له‌كاتی برسی بووندا سوود له‌م خۆراكه كۆكراوانه وه‌رده‌گرێت و ده‌شبێته هۆی رێكخستنی (Regulation) رێژه‌ی گلوكۆز و كۆلیسترۆل له له‌شی مرۆڤدا.
شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر چییه؟
شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر جۆرێكه له نه‌خۆشی ترسناك كه تووشی جگه‌ر ده‌بێت به‌هۆی تێكچوونی شێوه‌ی خانهكانیهوه كه به (Hepatocytes) ناسراون، هه‌ر كاتێك شێوه‌ی ئه‌م خانانه گۆڕان ئه‌وا جۆرێك له شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر دروست ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت (Hepato Cellular Carcinoma or HCC) واتا شێرپه‌نجه‌ی خانه‌كانی جگه‌ر، ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه زۆر باوه له‌و پیاوانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له (60) ساڵ زیاتره‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كانی جگه‌رن له‌جۆری ( C,B)، كه‌واته شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر به‌هۆی شێوه گۆڕانی خانه‌كانی جگه‌ره‌وه دروست ده‌بێت.
نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر:
1-ئاوسانی به‌شێك لهشكی نه‌خۆشه‌كه (Abdominal Swelling).
2-گه‌وره بوونی جگه‌ری نه‌خۆشه‌كه (Enlarged Liver).
3-هیلاكی زۆر‌و بێ هێزی (Tiredness).
4-كه‌مبوونی ئاره‌زووی خواردن (Loss of Appetite).
5-دڵ تێكهه‌ڵاتن و رشانه‌وه (Nausea and Vomiting).
6-كه‌مبوونی كێشی نه‌خۆشه‌كه (Loss of Wight of The Patient).
7-ئازاری به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سك (Upper Abdominal Pain) جگه له‌مه‌ش له‌وانه‌یه ئازاره‌كه ته‌شه‌نه بكات بۆ شانی راستی نه‌خۆشه‌كه (Right Shoulder).
8-نه‌خۆشه‌كه تووشی زه‌ردویی (Jaundice) ده‌بێت بههنۆی زیاد بوونی رێژه‌ی مادده‌ی (Bilurobin) له‌خوێنی نه‌خۆشه‌كه‌دا، له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆشه‌كه پێست و پێڵووی چاوی زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن.
هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر چین؟
1-ته‌مه‌ن (Age).
2-نه‌خۆشی بۆماوه‌یی جگه‌ر (Inherited Liver Diseases).
3-هه‌ندێك میكرۆب وه‌كو هه‌ردوو ڤایرۆسی جۆری ( C,B)
(Hepatitis B Virus (HBV) or (Hepatitis C Virus (HCV)).
4-نه‌خۆشی شه‌كره (Diabetes).
5-زۆر خواردنه‌وه‌ی ئهلكحولهكان (Excessive Alcohol Consumption).
6-زۆر خواردنی خۆراكی چه‌ور.
7-ره‌گه‌ز (Sex).
چۆن ده‌توانرێت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر دیاریی بكرێت؟
1-رێژه‌ی هه‌ریه‌كه له ئه‌نزیمه‌كانی (ASL,ALT,GGT) روو له به‌رز بوونه‌وه ده‌كه‌ن له‌ناو خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی جگه‌ر یان هه‌ندێك نه‌خۆشی تری وه‌كو دڵ و مێشكیان هه‌یه.
2-ئه‌نجامدانی پشكنین به ئامێره تیشكییه‌كان (MRI, CT Scan)، به‌هۆی ئه‌م جۆره پشكنینه‌وه ده‌توانرێت وێنه‌ی جگه‌ر و هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی جگه‌ری نه‌خۆشه‌كه به‌جوانی بینریت، بۆ دیاری كردنی هه‌ر شێوه‌یه‌كی ناسروشتی (Abnormal) خانه‌كانی جگه‌ر.
3-ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وه پسپۆره‌كه ده‌بێت پارچه‌یه‌كی بچووك له جگه‌ری نه‌خۆشه‌كه (Liver Biopsy) وه‌ربگرێت بۆ پشكنینی شانه‌زانی (Histology) بۆ بینینی شێوه‌ی خانه‌كانی جگه‌ری نه‌خۆشه‌كه، ئه‌گه‌ر شێوه‌ی خانه‌كانی نا سروشتی بوون (Abnormal) ئه‌و كاته پسپۆره‌كه بڕیار ده‌دات كه نه‌خۆشه‌كه‌ی تووشی جۆریك له‌شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی شانهزانیهكه ده‌رده‌چێت زۆر به زوویی چاره‌سه‌ریكی گونجاو بۆ نه‌خۆشكه بدۆزێته‌وه.
چۆن شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
1-نه‌شته‌رگه‌ری (Surgery).
2-چاندنی جگه‌ر (Liver Transplantation).
3-رێگا كیمیاییه‌كان وه‌كو (Chemoembolization,Chemotherapy).
4-چاره‌سه‌ری تیشك (Radiotion Therapy).
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی