سیمپۆزیه‌می (نه‌خۆشی شه‌كره‌و تازه‌ترین ئامار‌و چاره‌سه‌ره‌كانی له جیهاندا) ئه‌نجامدرا
Post date: Mar 03, 2019 10:15:25 AM
له‌چوار چێوه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی (2018/11/14) به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به پێزی به به‌شداری چه‌ند پزیشك و پسپۆرێكی بواره‌كه ئه‌نجامدا.
له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و ته‌وه‌ری نوێی په‌یوه‌ست به نه‌خۆشی شه‌كره له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (پ.د.محمد عومه‌ر محمد-پزیشكی راوێژكاری نه‌خۆشییه هه‌ناویه‌كان) و (پ.ی.د.فرهاد به‌رزنجی-پسپۆری بۆماوه‌زانی) و (د.بورهان قه‌ره‌داغی-پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست) پێشكه‌ش كران، له كۆتایشدا ئاماده‌بووان گفتووگۆیه‌كی زانستیانه‌یان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه گه‌نگه‌شه كرد.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی