سیمپۆزیهمی (نا بۆ توندو تیژی، بهڵێ بۆ یهكسانی و پێكهوه ژیان) بهڕێوهچوو
Post date: May 28, 2017 12:2:31 PM
رۆژى سێ شەممە (2016/11/29) لەهۆڵى سیمینارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بە ئامادەبوونى د.محمد بابکر مینە راگرى کۆلێجى تەکنینکى تەندروستى و د.حەکیم عوسمان راگرى کۆلێجى کارگێڕى و مامۆستایان و خوێندکاران و میوانان، لەچوار چێوەى چالاکییەکانى هەفتەى بەرەنگار بوونەوەى توندو تیژى دژ بە ژنان، کۆلێجى تەکنیکى تەندروستى سیمپۆزیۆمى (نا بۆ توندو تیژى، بەڵێ بۆ یەکسانى و پێکەوە ژیان)ى ئەنجامدا.
سیمپۆزیۆمەکەش چەند تەوەرێکى لەخۆ گرتبوو، تەوەرى یەکەم لەلایەن مامۆستا نازەنین عوسمان - توڕەبوون سەرچاوەى توندو تیژییەکانە، تەوەرى دووەم لەلایەن شیرین حسن- ئیش کردن لەچوار چێوەى یاسا و رەوشتدا، تەوەرى سێیەم لەلایەن د.رۆژگار عبدالله- خەتەنەکردنى مێینە)ەوە پێشکەشکرا.
دواى پێشکەش کردنى بابەتەکانى سیمپۆزیۆمەکەش دەرگاى پرسیار و گفتووگۆ بەڕووى ئامادەبوواندا واڵاکرا.