سیمپۆزیه‌می زانستی (به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ئه‌ركی هه‌مووانه) ئه‌نجام درا
Post date: Dec 03, 2017 6:51:32 AM
رۆژی (2017/11/29) له‌هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانی، سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به‌ناوونیشانی (به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ئه‌ركی هه‌مووانه) به‌ڕێوه‌چوو.
سیمپۆزیهمهكهش به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (پ.ی.د.دانا ئه‌حمه‌د موسته‌فا)-یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه) راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و به‌ڕێز (د.میران محمد عباس) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێز (د.حكیم عوسمان) راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و به‌ڕێز (د.كاوه ره‌زا) راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان و به‌رێز (نه‌قیب كاردۆ عوسمان هه‌ورامی) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز (عه‌میدی مافپه‌روه‌ر صاڵح عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێز (مامۆستا نیازی هه‌ورامانی) به‌رپرسی رێكخراوی كۆنترۆڵ بۆ میدیا و شیكاری ستراتیژی و به‌ڕێز (هاوژین عوسمان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان و به‌ڕێز (د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان و به‌ڕێز (محمد علی صاڵح) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاره ئازیزه‌كانی كۆلێجمان به‌ڕێوه‌چوو.
تیایدا چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌و داتای گرنگ له لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و په‌یوه‌ندیدار پێشكه‌شكران و گفتووگۆی بابه‌تیانه و راشكاوانه‌یان له‌سه‌ر كرا‌و بڕیاریش درا له داهاتوودا كاری هاوبه‌شی زیاتر ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه هاوبه‌شییان كردووه له به‌ڕێوه‌چوونی سیمپۆزیهمهكهدا.
له كۆتایی سیمپۆزیهمهكهشدا گفتووگۆی كراوه ئه‌نجام دراو كۆمه‌ڵێك زانیاری به پێز ئاڵووگۆڕ كرا له نێوان ئاماده‌بووان و پێشكه‌ش كارانی سیمپۆزیهمهكهدا.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی