سه‌رۆكی زانكۆ پێشانگایه‌كی كتێبی كرده‌وه
Post date: Apr 10, 2018 10:39:10 AM
رۆژی سێ شه‌ممه (2018/4/10) به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) به یاوه‌ری به‌ڕێز (پ.ی.د.دانا احمد موسته‌فا-یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ) سه‌ردانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانیان كرد.
ئه‌و سه‌ردانه‌ش به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كتێب بوو كه چه‌ندین كتێبی جۆراو جۆری له بواره جیاوازه‌كاندا له‌خۆگرتبوو، پاشان سه‌ردانی كافتریای كه‌مپه‌كه‌ی كرد و له‌نزیكه‌وه گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا ئه‌نجامدا، دواتریش كتێپخانهی گشتی كه‌مپه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و بهڵێنیدا كه هه‌رچییه‌ك له ده‌ستی بێت بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وشی خوێندن و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و زانستی خوێندكاره ئازیزه‌كانی كۆلێجه‌كان ئه‌نجامی بدات و درێغی نه‌كات.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی