سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك سه‌ردانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی كرد
Post date: Oct 17, 2017 7:34:10 AM
رۆژی دوو شه‌ممه (2017/10/16) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2017-2018) به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به یاوه‌ری به‌ڕێزان را
راگران و یاریده‌ده‌رانی راگرانی كۆلیجه‌كانی (ته‌ندروستی و كارگێڕی‌و ئه‌ندازیاری) سه‌ردانی مه‌یدانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌نزیكه‌وه به‌شه‌كانی كه‌مپه‌كه‌و به‌شه‌كانی كۆلێجه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و گوێی له داواكاری و پێداویستییه‌كانی كه‌مپه‌كه گرت و هیوای ساڵێكی پڕ زانست و زانیاری بۆ خوێندكاره ئازیزه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجه‌كان خواست و به‌ڵێنیشیدا هه‌رچیه‌ك له توانایدا بێت بۆ خزمه‌ت كردنی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان درێخی نه‌كات.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی