سه‌رۆكی زانكۆمان به‌شه زانستییه‌كانی كۆلێجی به‌سه‌ر كرده‌وه
Post date: Apr 22, 2019 9:58:31 AM
رۆژی (2019/1/30) له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی تاقیگه و به‌شه زانستییه‌كانی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆلێجدا كۆبوویه‌وه‌و پشتیوانی خۆی بۆ كۆلێجه‌كه دووپاتكرده‌وه.
له ئێستادا كۆلێجه‌كه‌مان به هاوكاری و پشتیوانی به‌ڕێزیان و له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆ چه‌ندین تاقیگه‌ی به شێوازی نوێ و كه‌ره‌سته‌و ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ دروستكراوه تاوه‌كو خوێندكاران بتوانن وانه پراكتیكییه‌كانیان له ناوه‌وه‌ی كۆلێجدا بخوێنن.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی