زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی پزیشکی تاران هەماهەنگی دەکەن
Post date: Oct 22, 2018 9:45:50 AM
رۆژی یەک شەممە (۲۰۱۸/۱۰/۲۱) وەفدێکی باڵای زانکۆی پزیشکی تاران سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کردو لە نزیکەوە چاویان کەوت بە بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هاوڕێیانی تری لە زانکۆ.
لەکۆبوونەوەیەکدا تاووتوێی کردنەوەی دبلۆمی باڵای پیشەیی یەک ساڵە کرا لە بوارەکانی (تەندروستی گشتی و شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری) کە لە لایەن کۆلێجی تەکنیکی تەندروستیەوە بەڕێوەدەچێت، وا بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم کارە هاوبەشیە جێبەجێ بکرێت، جگە لەمانەش لە داهاتوودا کاری هاوبەشی دوو لایەنەی زانستی ئەنجام دەدەن.
راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی