زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە خوێندکارانی وڵاتی چین دەناسینرێت

Post date: Sep 24, 2018 10:30:40 AM

دوای ئەوەی بە بانگێشتنامەی رەسمی کە لەلایەن کونسوڵگەری وڵاتی چینەوە نێردرابوو، خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کران بۆ بەشداریی کردن لە مەراسیمی ئاڵووگۆڕی کلتوری لە وڵاتی چین کە تێیدا چەند خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لە نێویشیاندا خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی (ئاوێزە محمد) بەشداریی کردووە.

ناوبراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆمانەوە پاڵێوراوەو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی پەسەند کراوە بۆ بەشداریی کردن لەو مەراسیمەدا.

لە رۆژی یەکەمی مەراسیمەکەدا کە لە زانکۆی پەکین بەڕێوەچوو، خوێندکاری ناوبراو بە زمانی ئینگلیزی سیمینارێکی بە پێزی دەربارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و شاری سلێمانی پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە کە بۆتە جێگەی سەرنج و خۆشحاڵی هەمووان.

هەروەها لەرێگەی ئاڵای زانکۆمان و کوردستانەوە هەوڵی داوە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کلتوری کوردی بە هەموان ئاشنا بکات.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی