زانکۆمان و زانکۆی دهۆک لە پەیوەندی زانستیدان
Post date: Apr 24, 2019 10:4:11 AM
لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین)سەرۆکی زانکۆی پۆلێتەکنیکی سلێمانی چاوی کەوت بە بەڕێز (د.اسماعیل ) راگری کۆلێجی زانستە تەندروستییەکانی دهۆک و نوێنەری سەرۆکی زانکۆی دهۆک.
لەو دانیشتنەدا باس لە پەیوەندییە زانستییەکانی هەردوو زانکۆ کراو بڕیاردرا کە لەداهاتوودا چەندین کاری هاوبەشی زانستی بەیەکەوە ئەنجام بدەن لە بوارە پزیشکی و تەندروستییەکاندا، لەلای خۆیەوە نوێنەری زانکۆی دهۆکیش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دروستکردنی ئەم پەیوەندییەو کارە زانستییە هاوبەشەکان.
هەر لەو بەسەر کردنەوەیەی سەرۆکی زانکۆماندا چاوی کەوت بەستافە ماندوو نەناسەکەی پرسگەی کەمپەکەو دەستخۆشی و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکرنەوە.
راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی