زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیداندایه
Post date: Nov 01, 2017 5:45:35 AM
وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی و بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و دام‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به نوسراوی ژماره (ن1983) كه له به‌رواری (2017/10/25) ده‌رچووه، تێیدا بڕیاردراوه به به‌خشینی (50%) له كرێی سه‌رجه‌م ئه‌و خوله زانستی و ئه‌كادیمییانه‌ی كه له كۆلێجمان ده‌كرێته‌وه بۆ كه‌سوكاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كانمان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستا‌و میلاكی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا.
ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
شایه‌نی باسه له ئێستادا خولێكی زانستی بۆ كارمه‌ندانی میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ماوه‌ی (6) مانگ كراوه‌ته‌وه كه تیایدا چه‌ندین كه‌س له كه‌سوكاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوودمه‌ند ده‌بن له‌و بڕیاره‌ی كه له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی ئه‌مین)ه‌وه ده‌ركراوه، ئێمه‌ش وه‌ك كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی ده‌ستخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌رده‌وام هه‌موومان له خزمه‌تی كه‌سوكاری شههیداندابین.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی