زانكۆی پۆلته‌كنیكی هه‌ولێر له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی بوون
Post date: Apr 22, 2019 10:20:4 AM
رۆژی (2019/2/13) وه‌فدێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ردانی به‌شه زانستی و تاقیگه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فدی ناوبراو تاقیگه‌كانی كۆلێجیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌لایه‌ن مامۆستایانی كۆلێجه‌وه به شێوه‌یه‌كی زانستی بابه‌ته‌كانیان بۆ روون كرایه‌وه‌و له كۆتایشدا وه‌فدی میوان خۆشحاڵی و سه‌رسامی خۆیان به‌و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی كه له رووی پراكتیكییه‌وه له كۆلێجهكهماندا هاتۆته‌دی و به ڵێنی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان دووپات كرده‌وه.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی