دوو مامۆستای كۆلێجی تەكنینكی تەندروستی بەشداریی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دەكەن
Post date: May 29, 2017 10:42:47 AM
رۆژانی (18و19/ 3/ 2017) لەشاری هەولێر كۆنفرانسێكی زانستی بەهاوبەشی هەرسێ زانكۆی (صلاح الدین-هەرێمی كوردستان، زانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا UTM ، زانكۆی UNAIRی ئەندۆنیزیا) بەڕێوەچوو.
لەو كۆنفرانسەدا هەردوو مامۆستاو ئەكادیمیستی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی (د.عبداللە احمد حەمە، یونس صابر عبداللە) بە دوو توێژینەوەی زانستی لەبواری بایۆلۆجی/پاراسایتۆلۆجی بەشدارییان كرد و توانیان توانا زانستییەكانی خۆیان لەو كۆنفرانسەدا بخەنەڕوو.
كۆنفرانسەكەش ماوەی (22) رۆژی خایاند و لەكۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.