ده‌رزی (Ceftriaxone) و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی
Post date: Apr 21, 2019 10:50:43 AM
(Ceftriaxone) ده‌رمانێكی دژه به‌كتریای به‌هێزه به‌كاردێت بۆ ئه‌و جۆره هه‌وكردنانه‌ی به هۆی هه‌ندێك به‌كتریاوه رووده‌ده‌ن، ئه‌م ده‌رمانه كار له به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی به‌كتریاكه ده‌كات و میكرۆبه‌كه له‌ناو ده‌بات، كه به دوو شێوه به‌كارده‌هێنرێت بۆ مرۆڤ جۆرێكیان راسته‌وخۆ ده‌كرێته ناو خوێنه‌وه‌و جۆرێكیشیان راسته‌وخۆ ده‌كرێته ناو ماسولكه‌كانه‌وه، به‌ڵام پێویسته له‌كاتی به‌كارهێنانیدا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه گیراوه ئاماده‌بكرێت پێش به‌كارهێنانی و نابێت هه‌رگیز ئه‌و مادده توێنهرهوانه به‌كاربهێنرێت كه توخمی كالیسیۆمیان تێدایه تاوه‌كو مادده‌ی نیشتوو یان شێوه كریستاڵی له‌ناو له‌شی نه‌خۆشه‌كاندا دروست نه‌بێت، ئه‌مجۆره ده‌رمانه‌ش چه‌ندین كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه وه‌كو:
1-به‌رز بوونه‌وه‌ی خانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خوێن كه پێی ده‌وترێت (Eosinophilia).
2-به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی په‌ڕه‌كانی خوێن (Thrombocytosis).
3-به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به جگه‌ره‌وه هه‌یه.
4-به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی كه راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌نییان به گورچیله‌وه هه‌یه.
5-دروستبوونی سكچوونێكی كاتی به‌هۆی باڵاده‌ست بوونی هه‌ندێك میكرۆبه‌وه له‌ناو ریخۆڵه‌كاندا وه‌كو به‌كتریای (Clostridium difficile).
جگه له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له شوێنی لێدانی ده‌رزیه‌كه له‌وانه‌یه سووربوونه‌وه‌و ئازار و چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی سوور دروست ببێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری دهرزیهكهوهیه بۆ دروست بوونی هه‌ستیاری (حساسیه‌ت) له‌و كه‌سه‌دا.
به پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی به‌ریتانی كه له ساڵی (2018)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جۆرێك له خانه‌ی تایبه‌تی به‌رگری له‌ش كه پێی ده‌وترێت (Neutrophil)، هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌یه‌كی تری چینییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانی ئه‌م دهنرزییه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ردی گورچیله.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م كاریگه‌ریه لاوه‌كیانه‌ی ئه‌م جۆره ده‌رمانه، پێویسته له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زانستیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رزییه‌دا بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری زۆر نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاونیشتمانیانمان هه‌بێت، وه پێویستیشه له‌رێی پزیشكی پسپۆر و تایبه‌تمه‌نده‌وه چاودێری ئه‌و نه‌خۆشانه بكرێت كه ئه‌مجۆره ده‌رزیه به‌كارده‌هێنن یاخود به بێ پرسی پزیشك نابێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌م جۆره ده‌رزیه به‌كاربهێنرێت.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی