خوێندنی باڵای دبلۆمی (دووساڵه) ده‌ستیپێكرد
Post date: Aug 21, 2017 7:54:25 AM
له‌درێژه‌ی كاره زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی دوو شه‌ممه (2017/8/21) كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی وانه‌كانی خوێندكارانی خوێندنی باڵای دبلۆمی (دوو ساڵه)ی ده‌ستپێكرد.
شایه‌نی باسه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دبلۆمی باڵای دووساڵه بۆ خوازیارانی میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌بواری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵدا بكرێته‌وه‌و به‌خۆشحاڵییه‌وه كۆلێجمان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێشه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره خوێندنه سوودبهخشهبوون له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كه سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیییه له ئێستادا به‌شه‌كانی (ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری) له‌خۆده‌گرێت و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆراش ده‌به‌خشێته خوازیاران و ئاره‌زوومه‌ندانی خوێندنی بواره ته‌كنیكییه پزیشكییه‌كان.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی