خوێندكارانی كۆلێج سیمینارێكی به پێز به‌ڕێوه ده‌به‌ن
Post date: Apr 21, 2019 9:54:22 AM
ژماره‌یه له خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، سیمینارێكی به پێزیان بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كی ئه‌مساڵی خوێندن ئه‌نجامدا.
ئامانج له‌م سیمیناره‌ش ناساندنی به‌شه‌كانی كۆلیج و به‌رچاو روونی بۆ خوێندكارانی تازه وه‌رگیراوه له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی، هیوادارین نمونه‌یان زۆر بێت و ئێمه‌ش به‌رده‌وام پشتیوانیان.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی