خوێندكارانی كۆلێجمان پاك راگرتنی ژینگه‌ به‌ ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن

Post date: Mar 03, 2019 10:2:59 AM

خوێندكارانی كۆلێجمان پاك راگرتنی ژینگه‌ به‌ ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن

رۆژی (2018/11/12) گرووپی ژینگه‌پارێزی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی خۆیان هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی پاك كردنه‌وه‌ی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان له‌ چوارچرا.

ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته‌ نه‌ریتێك هه‌ر تاكێك له‌لای خۆیه‌وه‌ هه‌ستێت به‌ پاك راگرتنی ژینگه‌كه‌ی چوارده‌وری له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیاندا، به‌و هیوایه‌ی سه‌رجه‌م خوێندكاران رێچكه‌گری ئه‌م خوێندكاره‌ به‌ ئه‌مه‌ك و دڵسۆزانه‌بن.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی