خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان كرایه‌وه
Post date: Feb 12, 2018 8:33:24 AM
رۆژی (2018/1/15) خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌ناوونیشانی (فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له‌پێناو رزگار كردنی ژیاندا) بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكیه‌كانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرایه‌وه.
ئه‌م خوله‌ش له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و وانه‌كانی خوله‌كه‌ش له لایه‌ن چه‌ندین پزیكی پسپۆره‌وه ده‌وترێنه‌وه‌و ماوه‌ی (3) هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
ئه‌مه‌ش له‌پێناو زیادكردنی هۆشیاری فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپه‌كه‌مان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی كه له‌داهاتوودا رووبدات، له كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی